پیاوان لە قامیشلۆ بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕێپێوانیان ئەنجامدا
کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان، ڕێپێوانێکی جەماوەری تایبەت بە پیاوانی سازکرد.
کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان، ڕێپێوانێکی جەماوەری تایبەت بە پیاوانی سازکرد.
کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم بۆ ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان ڕێپێوانێکی تایبەت بە پیاوانی بەڕێوە برد.
ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەسەدان کەس بەشداری ڕێپێوانە جەماوەرییەکە بوون.
ڕێپێوانەکە لە ناوەندی شارەوە بەرەو مەیدانی شەهید ڕوبار بەڕێوە چوو و لەوێ گردبوونەوە. جەواهر عوسمان بە زمانی کوردی و غوفران تەوکەب بە زمانی عەرەبی بەناوی کۆنگرەی ستارەوە وتاریان پێشکەشکرد.
جەواهر عوسمان لە وتارەکەیدا، وتەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کۆمەڵگا کە پێویستی بە پیاوی ئازاد هەیە و سەرنجی بۆ توندوتیژی دژی ژنان ڕاکێشا و وتی: "دەبێت توندوتیژی ڕەت بکرێتەوە و دژی توندوتیژی تێکۆشان بەرز بکرێتەوە."
جەواهر عوسمان لە کۆتایی وتارەکەیدا وتی: "توندوتیژی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ بەواتای توندوتیژییە دژی هەموو ژنانە. بۆیە بە دوژمن دەڵێین ئیتر بەسە، ئێوە ناتوانن ئیرادەمان لەناو ببەن."
هەروەها غوفران تەوکەب لە وتارەکەیدا تێکۆشانی دەورەیی ژنانی پیرۆز کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لە هەموو شوێنێکی جیهان بۆ ئازادی لە تێکۆشاندان.
لە کۆتایی قسەکانیدا غوفران تەوکەب وتی: :بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بنەمای تێکۆشانی ئازادیی ژنانە.