ئوچار: شەڕی تایبەت بە پلەی یەکەم ژنانی کوردی کردووەتە ئامانج

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدم کلیچگون ئوچار دەسنیشانیکرد، سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت زیاتر ژنانی کورد دەکەن بە ئامانج و پەیامی "دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت، پرسەکان چارەسەر ببن"ی راگەیاند.

ئەنجومەنی ژنانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ڕاپۆرتی ئەنجامی سیمینارەکانی "لە دژی شەڕی تایبەت، کۆبوونەوەی ژنان"ی ئاشکرا کرد.

خوێندنەوەی ڕاپۆرتی ئەنجامی سیمینارەکە لە بارەگای ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە چەولیگ ئەنجامدرا. هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەڕێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار لە دوای ڕاگەیاندی ڕاپۆرتەکە قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ماوەیەکی زۆرە ژنان لە کاری پێکەوەییدان بۆ بونیادنانی ڕێگەی ئازادی ژنان و وتی: "هەموو هێرشێک لەسەر گەلی کوردمان هەیە، ئامانجی شەڕی تایبەت ئەوەیە گەلی کورد بێ پارێزەر بکرێت. برسێتی  و هەژاری لە کوردستاندا زیاتر بووە، هەمووی دەرنجامی سیاسەتەکانی شەڕە."

'حیزبولکۆنترا لە بە ئامنجگرتنی ژناندایە'

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئوچار سەرنجی خستەسەر دەرنجامە خراپەکانی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت لەسەر ژیانی ژنان و جەختیکردەوە لەوەی دەبێت ژنان لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا دەنگیان هەڵبڕن و وتی: "جیاکاری لە وڵاتدا هەیە. دەوڵەت لە دژی ئازادی ژنە. دەبێت ژنان هۆشیار ببنەوە  و توانای گۆرانکارییان هەیە." ئوچار ڕاشیگەیاند دەسەڵاتداری لە ڕێگەی حیزبولکۆنتراوە دیسانەوە ژنان بە ئامانج دەگرێت. بەڵام هەموو کات ژنانی کورد لە دژی ستەم وەستاونەتەوە.

'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسەکانە'

لە کۆتاییدا ئۆچار سەرنجی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و بە کلیلی چارەسەری دەسنیشانیکرد  و بەم شێوەیە کۆتای بە قسەکانی هێنا: "با بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت و چارەسەری بۆ پرسەکانی بێتە ئاراوە. بۆیە ئێمەی ژنان پێکەوە لە هەموو جێگەیەک دەڵێن نەخێر بۆ ستەمی دەوڵەت."