راگەیەنراوی ٦ پارتی سیاسی: هەدەپە بە تەنها نییە

٦ پارتی سیاسی لەدژی پیلانگێڕیەکانی سەر هەدەپە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و وتیان، " هەدەپە بە تەنها نییە،"

٦ پارتی سیاسسی لەبارەی هێرشی سەر پارتی دیموکراتی گەلان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. پارتی رەنج (ئەمەپ)، پارتی تەڤگەری رەنجدەران (ئەهەپە)، ماڵەکانی گەل (هالکئەڤلەری)، فیدراسیۆنی ئەنجومەنی سۆسیالیست (سەمەفە)، پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) و پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی (تۆپ) لەسەر ناوی ' هەدەپە بە تەنها نییە' راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیان، لەگەڵ هەدەپەدان.

لە راگەیەنراوەکەدا، پیلانگێڕیەکەی ئیزمیر بەبیرهێنرایەوە و وترا، " هاوڕێمان دەنیز پۆیراز، لە باڵەخانەی هەدەپەی ئیزمیر شەهیدکرا. بەڵام ئەمجارە رێگە نادەین. هەدەپە رێگەی ملیۆنان هاوڵاتی گرتووەتەبەر. ئاشتی و برایەتی دەوێت."

هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت کە پێویستە بە زوترین کات گەمارۆی سەر هەدەپە هەڵبگیرێت. بە زوترین کات پێویستە لێپرسینەوە لەو کەسە بکرێت کە هەڕەشەی لە ئایشە ئاجار باشاران کردووە و دادگایی بکرێت."

ف.ق