رێکخستنەکانی پەژاک لە دەرەوەی وڵات بۆ ٩مەی چالاکی دەکەن
بۆ یادی ٩ی مەی ساڵیادی لەسێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هۆلی، فەرهاد وەکیلی و عەلی حەیدەریان رێکخستنەکانی پەژاک لەدەرەوەی وڵات چالاکی ئەنجام دەدەن.
بۆ یادی ٩ی مەی ساڵیادی لەسێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هۆلی، فەرهاد وەکیلی و عەلی حەیدەریان رێکخستنەکانی پەژاک لەدەرەوەی وڵات چالاکی ئەنجام دەدەن.
ڕێکخستنەکانی پەژاک لە دەرەوەی وڵات لە ساڵیادی لەسێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هۆلی، فەرهاد وەکێلی و عەلی حەیدەریان زنجیرەیەک گردبوونەوە و خۆپیشاندان لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی رێکدەخات.
راگەیەنراوی دەستەی ئامادەکار و زانیاری لە بارەی کات و شوێنی چالاکییەکان بەم جۆرەیە:
لە ساڵیادی لەسێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هۆلی، فەرهاد وەکێلی و عەلی حەیدەریان بەمەبەستی خاوەنداریەتی لە شەهیدانی سێدارە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان، هەروەها شەرمەزار و ڕسوا کردنی کۆماری فاشیستی ئیسلامی ئێران کۆمەلێک چالاکی لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە دەچێت. لەم ڕێگەوە داوا لەسەرجەم ئازادیخوازانی دەرەوەی وڵات دەکەین بەشداری لەم زنجیرە چالاکیە بکەن.
ئاڵمان/کۆڵن
ڕێکەوت ڕۆژی شەممە: ٧-٥-٢٠٢٢
کاتژمێر: ١٦:٣٠
شوێن: Bahnhofvrplatz koeln
ئۆسلۆ/نۆروێژ
ڕێکەوت ڕۆژی شەممە: ٧-٥-٢٠٢٢
کاتژمێر: ١٥:٠٠
شوێن: trafikanten
سوئید:
یۆتێبۆری:
ڕێکەوت ڕۆژی یەکشەممە: ٨-٥-٢٠٢٢
کاتژمێر: ١٢:٠٠
شوێن: Brunnsparken
ستۆکهۆلم:
ڕێکەوت ڕۆژی یەکشەممە: ٨-٥-٢٠٢٢
کاتژمێر: ١٣:٠٠
شوێن: Sergels torg
بلژیک/برۆکسێل
ڕێکەوت رۆژی دووشەممە: ٩-٥-٢٠٢٢
شوێن: بەرامبەر باڵیۆزخانەی کۆماری داگیرکەری ئێران
کاتژمێر: ١٥:٣٠
بریتانیا/لەندەن
ڕێکەوت ڕۆژی دووشەممە: ٩-٥-٢٠٢٢
کاتژمێر: ١٤:٠٠
شوێن: بەردەوام باڵیۆزخانەی داگیرکەری ئێران
هـ . ب