'رەتکردنەوە بەردەوامیدانە بە تاوان'

ئیهادە کە پرسیاری لە چارەنوسی ڕۆشنبیرانی ئەرمەن کرد کە ١٠٧ ساڵ بەرلەئێستا لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکران و بێسەروشوێنکران، وتی، " رەتکردنەوە بەردەوامیدانە بە تاوان'.

لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئیزمیر بە داواکاری ' پێویستە بێسەروشوێنان بدۆزرێنەوە و تاوانباران سزابدرێن' لە بەردەم سومەرپارکی ئیزمیر کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسی ئەنجامد. لەم هەفتەیەی کۆنفڕانسی رۆژنامەنوسیدا پرسیاریان لە چارەنوسی ئەرمەنەکانی ئیستەنبوڵ کران کە لە ١٤ی نیسانی ١٩١٥ لە ماڵەکانیان دەستگیکران و دوای هەفتەیەک نەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان. لە چالاکیەکەدا پانکارتی ' بێسەروشوێنەکان ویژدانن خاوەنداریان لێبکەن؛ و ' ئەنجامدەران دیارن، بێسەروشوێنەکان لەکوێن' بەرز کرانەوە. زافەر ئینجین سەرۆکی لقی ئیهادە ناوەڕۆکی راگەیەنراوەکەی خوێندەوە.

ئینجین ڕۆشنبیرانی ئەرمەن کرد کە ١٠٧ ساڵ بەرلەئێستا لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکران و بێسەروشوێنکران بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند کە ٢٥٠ ئەرمەن بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی ئیتحاد و تەرەقی دەستگیکران و وتی، " ئێمە وەک پارێزەرانی مافی مرۆب لە هەموو تورکیا چەندین ساڵە هاوار دەکەین. هیچ تاوانێک بە شاراوەیی نامێنێتەوە. تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی رەتدەکرێتەوە و حسابیان لێناپرسنەوە، بەردەوامی بە کەلتوری توندوتیژی دەوڵەتی دەدرێت. رەتکردنەوەی گەورەترین پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە. هەموو تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی لەم خاکە قبوڵنەکراون و پێویستە کۆتایی پێبهێنرێت."

ف.ق