رۆژنامەوان کیبریە ئەڤرەن دەستگیرکرا
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئیستەنبوڵ پۆلیسەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی رۆژنامەوان کیبریە ئەڤرەن و دەستگیریان کرد.
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئیستەنبوڵ پۆلیسەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی رۆژنامەوان کیبریە ئەڤرەن و دەستگیریان کرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی رۆژنامەوان کیبریە ئەڤرەن و دەستبەسەریان کرد. هاوکات پۆلیسەکان ماڵەکەیان پسکنی و دەستیشیان بە سەر تەلەفونەکەیدا گرت.
ئەڤرەن گواسترایەوە بۆ لقی هێزە ئەمنیەکان لە کۆجاعەلی. ئەوەش راگەیەندرا کە لەبارەی کیبریە ئەڤرەنەوە بڕیار دراوە کە تا ٢٤ کاتژمێر ناتوانێت چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت.
تورکیا یەک لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین ژمارەی رۆژنامەوانانی دەستگیرکراوی تێدایە و زۆرینەی ئەو رۆژنامەوانانە کوردن و لە هەڵمەتەکانی قڕکردنی سیاسیدا لەگەڵ چالاکوانان و سیاسەتمەدارانی کورد، زۆرجار رۆژنامەوانانیش دەستگیردەکرێن.
هـ . ب