ڕۆژنامەی "یلاندس-پۆستن"ی (Jyllands-Posten) دانیمارکی، کە رۆژنامەیەکی رۆژانە و سەرەکیی دانیمارکە و خوێنەرێکی زۆری هەیە، لە ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم بۆ سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لاپەڕەیەکی تەواوی خۆی تەرخانکرد بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان".
ڕۆژنامەی پلاندس پۆستن (Jyllands-Posten) ٢٠ ملیۆن خوێنەر و سەردانکەری هەیە. رۆژنامەکە تیشکی خستە سەر گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و باسی لە خەونی نیو عوسمانیی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد، کە بە شێوەیەکی سیستەماتیک و بەرنامە بۆ دانراو لە رێگەی سیاسەتی یەک پیاوەوە (لە چوارچێوەی سیاسەتی یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک ئاڵا، یەک دەوڵەت) دا هەڕەشەی گەورە لە گەلی کورد و ئۆپۆزسیۆن دەکات.
لەو لاپەڕەیەى رۆژنامەی پلاندس پۆستن دا باسیش لە خەبات بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد کراوە، کە لەلایەن کەسایەتییە جیهانییەکان، ئەکادیمییەکان، کەسایەتییە سیاسییەکان، هونەرمەندان، دادوەران و پارێزەرانی دانیمارکیشەوە پشتیوانیی لێدەکرێت. هەروەها باسی لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ئۆجالان کردووە، کە لە ژووری تاکە کەسیی زینداندا نووسیویەتی.
لە کۆتایی راگەیەندراوی هەڵمەتەکەدا لەو لاپەڕەیەی رۆژنامەکەدا هاتووە، پێویستە کاری بەرفراوانتر بۆ ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکرێت. رۆژنامەکە داواشی لە دانیمارک کردووە، کە لە تێکۆشانی بە دیموکراسیکردنی تورکیادا رۆڵی چالاکتر بگێڕێت.
ژ.ت