سێ شەهید لە ڤیەنا یادکرانەوە

عاکیف تۆڵهەڵدان و زنار ڕاپەڕین و سیپان کۆبانێ کە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان شەهید بوون لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا یادکرانەوە.

عاکیف تۆڵهەڵدان و زنار ڕاپەڕین و سیپان کۆبانێ کە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان شەهید بوون لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا یادکرانەوە. یادەکە بە پێشەنگایەتی دەم کورد ئەنجامدرا. لە شوێنی یادەکە وێنەی شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا. چەندین کورد و دۆستەکانیان بەشداربوون.

یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد و سینڤزیۆنێک لەسەر شەهیدان پیشاندرا.

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.