سێ تەقینەوە لە ناوەندی شاری بەغدا روویاندا

سێ تەقینەوە لە ناوەندی بەغدای پایتەختی عێراق روویاندا كە دوكانی فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكانیان كردبووە ئامانج.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند: "دوو بۆمبی چێندراو لە نزیك چەند دوكانێكی فرۆشتنی مەی لە ناوچەی كومی ناوەڕاستی بەغدا تەقینەوە."

هەروەها سەرچاوە ئەمنیەکە روونیشیكردەوە، تەقینەوەی سێیەم لە ناوچەی كەڕادە روویداوە و بە هەمان شێوە دوكانی فرۆشتنی مەی كردووەتە ئامانج.

سەرچاوە ئەمنیەکە ئەوەشی خستەڕوو، تەقینەوەكان هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە و تەنیا زیانی ماددییان لێكەوتووەتەوە.

ژ.ت