ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە دارمشتات و دۆرتموند پیرۆزکرا

لە شارەکانی دارمشتات و دۆرتموندی ئەڵمانیا ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.

دۆرتموند

بەبۆنەی ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، لەلایەن ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی دۆرتموندەوە، ئاهەنگێک سازکرا.

کوردستانیان لە دەکتەم کۆبوونەوە، هۆڵی ئاهەنگەکە بە پانکارتی پیرۆزبایی ساڵیادەکە و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی ڕازێنرایەوە.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد و لەسەر ناوی تەڤگەر قسە کرا.

ئاهەنگەکە بە چالاکی هونەری و بەرزکردنەوەی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەردەوام بوو.

دارمشتات

مەجلیسی دیموکراتیکی دارمشتات و دەتەکە و تەژەکە-ئە، ئاهەنگێکیان سازدا.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان سینڤزیۆنێک لەسەر مێژووی تێکۆشان و ساڵی دامەزراندنی پەکەکە پیشاندرا.  

لە وتەکاندا ئاماژە بەوە کرا، هەموو دەسکەوتەکانی ئێستەی گەلی کورد ئەنجامی ئیرادەی بەهێزی سەروەختی دامەزراندنە.

ئاهەنگەکە بە نمایشی هونەری و بەرزکردنەوەی درووشمەکان کۆتایی هات.