سەفا عائیلی خاڵی ژینا ئەمینی زیندانی کرا
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ١١ی نیساندا لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەفا عائیلی کە دەکاتە خاڵی ژینا ئەمینی زیندانی کرد.
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ١١ی نیساندا لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەفا عائیلی کە دەکاتە خاڵی ژینا ئەمینی زیندانی کرد.
ڕاگەیاندرا، ڕۆژی هەینی سەفا عائیلی تەمەن ٣۱ ساڵی خاڵی ژینا ئەمینی لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستگیر کرا و ڕەوانەی زیندانی سەقز کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتییە کوردە بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاكەی ڕەوانەی زیندانی سەقز کرا.
جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژی ٥ـی ئەیلوولی٢٠٢٣ هاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیسی 'ئەخلاق'ی ئێران، سەفا عائیلی لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری سەقز و بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا و دواتر بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
پاشان لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە سەرۆکایەتیی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی “بەشداریکردن لە پێکهێنانی گرووپ و گردبوونەوە دژ بە ئاسایشی نیشتمانی و پرۆپاگەندە دژ بە دەوڵەت” سزای پێنج ساڵ و چوار مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا.