لە گەرمیان مەراسیمی یادکردنەوەی ئەنفال بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ، لە مەزاری ئەنفال لە گوندی دێبنەی شارەدێی ڕزگاریی سەربە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان،بە بەشداری کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەهیدان مەراسیمی ٣٧ـەمین ساڵیادی کۆمەڵكوژی ئەنفال بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ، لە مەزاری ئەنفال لە گوندی دێبنەی شارەدێی ڕزگاریی سەربە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان،بە بەشداری کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەهیدان مەراسیمی ٣٧ـەمین ساڵیادی کۆمەڵكوژی ئەنفال بەڕێوەچوو.
یادکرنەوەی پرۆسەی جینۆسایدی ئەنفال، کە لە ١٤ی نیسانی ١٩٨٨دا بە دەستی ڕژێمی قڕکەری بەعسی ڕووخاو بە نوێنەرایەتی دەوڵەت نەتەوە ئەنجام درا و ١٨٢ هەزار لە گەلی کوردی تێدا قڕکرا. بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە درووشمی "با فرمێسکی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکەینە هەوێنی ئاشتی و ئاوەدانی" ئەنجام درا. مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بەبێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆحی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەستی پێکرد و پاشان ئایەتێکی قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە.
دواتر، جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە وتارێکدا ڕایگەیاند: "لەم پرۆسەیدا سەرجەم سەرچاوەکانی ژیان وشککران پێنج هەزار گوند خاپوور کران، سەخت ترین قۆناغیش قۆناغی سێیەمی ئەنفال بوو کە گەرمیانی گرتەوە، ئێمە لە ناخەوە لە ئازاری کەسوکاری ئەنفال تێدەگەین بۆیە وەک ئیدارەی گەرمیان هەمیشە پاڵپشتیان بووینە."
لە درێژەی مەراسیمەکەدا وتاری ڕێکخراوکانی ئەنفال لەلایەن عەبدولخالق شاکرەوە خوێندرایەوە و وتی: "ئێمە وەک کەسوکاری ئەنفالکراوان و ڕێکخراوەکانی بواری جیۆساید بەردەوام بووین لە داواکاریی و داخوازییەکانمان لە دەسەڵات، چی بە گردبوونەوەی جەماوەریی و کۆبوونەوە بێت لە گەڵیان، فشاری گەورەمان درووستکردووە، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانییە حکومەتی هەرێم و فراکسیۆنە کوردییەکان تا ئێستا نەیانتوانیوە داواکارییەکانمان بکەنە بەرنامەی کاریان لە پەرلەمانی عێراق، ئەمەش ناڕەزایەتی ئێمەی لێکەوتووەتەوە."
لە بەردەوامی یادکردنەوەکەدا، گرووپی هونەری قەڵای شێروانە چەند کارێکی هونەرییان ئەنجامدا و محەمەد گەرمیانی مەقامێکی خوێند. دواتر لەلایەن بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسایەتییەکانەوە تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفا دانرا.
لە کۆتا بڕگەی مەراسیمەکەدا، بەردی بناغەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە مەزاری ئەنفال لە گوندی دێبنە دانرا.