شاندی دەم پارتی و دەبەپە لە باشووری کوردستان بەردەوامن لە سەردانییەکانیان

ئەمڕۆ شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، سەردانی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانییان كرد و کۆبوونەوە. ئامانجی سەردانی شاندەکە بۆ باشووری کوردستان دەربارەی پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆیە.

شاندی دەم پارتی-دەبەپە

ئەمڕۆ شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، سەردانی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانییان كرد و کۆبوونەوە.

شاندەکەی دەم پارتی و دەبەپە پێکهاتوون لە کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی دەبەپە، بەردان ئۆزتورک و ئەبرۆ گونەی، هاوسەرۆکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، ساڵحا ئایدەنز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێردین و ئەندامی تەژەئا عەدالەت فیدان.

ئامانجی سەردانی شاندەکە بۆ باشووری کوردستان تاوتوێکردنی پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆیە بە ناونیشانی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و پڕۆسەی چارەسەری لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان.

سەردانی شاندی دەم پارتی و دەبەپە بۆ باشووری کوردستان، لە درێژەی سەردانەکانی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی دایە لە ١٥ـی شووباتی ئەمساڵ سەردانی باشووری کوردستانی کرد و بەهۆی کەمی کاتەوە نەیانتوانی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان کۆببنەوە بۆیە جارێکی دیکە هاتنەوە باشووری کوردستان و دڕێژە بە کۆبونەوەکان دەدەن.