ڕێکخراوەکانی ژنان لە دژی کۆمەڵکووژییەکان نامەیەکیان پێشکەش بە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد

ڕێکخراوەکانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نامەیەکیان پێشکەشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و داوایان کرد لە دژی کۆمەڵکووژییەکان لە هەرێمە کەناراوەکانی سووریا کە لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێت، هەڵوێست نیشان بدات.

پلاتفۆرمی چالاکییە هاوبەشەکانی ڕێکخراوەکان و تەڤگەری ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی هەڵمەتی پشتگیری ژنان لە شارە کەناراوەکانی سووریا دەستی پێکرد، لە پێش نوێنەرایەتی کۆمیسەری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان (NY) لە قامیشلۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا.

بە دەیان ئەندام و بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ستار، ئەنجوومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕێکخراوەکانی سارا دژی توندوتیژی دژی ژنان، ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، دەستەی ژنانی کانتۆنی جزیرە و ئۆفیسی ژنانی ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون.

ژنان لە چالاکییەکەدا پانکارت بە نوسینی "نا بۆ نەتەوەپەرەستی، ژن ژیان ئازادی"، "ژن ژیانە مەیکووژە" هەڵگیرا و دروشمی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکووژییەکان بەرز کرایەوە.

بە ناوی دامەزراوەکانی ژنانی ئەندامی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری قامیشلۆ ئیبتیسام حوسێن قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا ئەو هێرشانەی لە شارە کەناراوەکانی سووریا ئەنجام درا زۆرینەی ژنبووون شەهید کران و شەرمەزاری کرد. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا لە ١٥ ساڵی ڕابردووی سووریادا ژنان چەندین ئازاریان بینووە، بە تایبەت لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژنان پێشەنگایەتی شۆڕشیان کرد و گوتی: "وەک دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان ئەم کۆمەڵکووژییانە قبوڵ ناکەین. بۆ ئەوەی لێپرسینەوە بکەین، هەروەها بۆ ئاشتی و دیموکراسی هەمیشە لە گۆڕەپانەکان دەبین."

ئیبتیسام بانگەوازی لە نەتەوەیەکگرتووەکان، دامەزراوە و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، هەموو بازنە ئاشتیخواز و ژنان کرد لە دژی ئەم کۆمەڵکووژییانە دەنگیان بەرز بکەنەوە، هەڵوێست نیشان بدەن.

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.

دوای ڕاگەیاندراوەکە شاندێک لە رێکخراوەکانی ژنان، دەربارەی کۆمەڵکووژییەکان دژی ژنان و داواکاری چارەسەری نامەیەکیان پێشکەش نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.