بەگوێرەی هەواڵگری ئەمریکا، چین هەڕەشەیەکی گەورەیە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی ئەمریکا، وڵاتی چین هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە جیهاندا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی ئەمریکا، وڵاتی چین هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە جیهاندا.
بە گوێرەی ئەو هەڵسەنگاندنانەی ساڵانە سەبارەت بە هەڕەشەکان بڵاودەکریتەوە، 'گوشارەکانی چین بۆ سەر تایوان و هەروەها هێرشە ئەلیکترۆنییە بەربڵاوەکان دژی ئامانجەکانی ئەمریکا، بە نیشانەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا دەستنیشانکراوە.
لە بەڵگەکاندا کە تولسی گابارد لە نووسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، هاتووە؛ چین بە شێوەیەکی بەربڵاو و ئاشکرا هەڕەشەی سەربازیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا.
تولسی گابارد ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی پیران ڕایگەیاند؛ بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستی ئەمریکادایە، چین بەهێزترین ڕکابەری ستراتیژی ئەمریکایە. چونکوو سوپای چین توانای پێشکەوتووی بەرزی لەبواری مووشەکی هایپەرسۆنیک، فڕۆکە و ژێردەریایی پێشکەوتوو و جبەخانەیەکی گەورەتری چەکی ئەتۆمی هەیە.
بە گوێرەی هەمان ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵگری، وڵاتی چین بەردەوام دەبێت لە کاریگەرییە مەترسی و تێکدەرانەکانی بۆ لاوازکردنی ئەمریکا لە ئاستی نێونەتەوەییدا.