شەهید جوان کۆبانێ لە کاسێل یادکرایەوە

لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا بۆ یادکردنەوەی شەهید جوان کۆبانێ (عاکیف ئەحمەد) چالاکییەکی یادکردنەوە لەلایەن کۆماو ڕێکخرا.

مەراسیمەکە لە کاتژمێر ١٣:٠٠ بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یای شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.

 لەسەر ناوی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی کاسێل قسەکرا، ئاماژە بەوە کرا، هەموو شەهیدان شەهیدی گەلی کوردن و بەڵێنی دڵسۆزی بۆ یادی شەهیدان دووپاتکرایەوە.

هەروەها لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید قسە کرا، ئاماژە بەوە کرا، سەرەڕای ئەوەی جوان چەند جارێک بە بریندار بووە بەڵام نەیویستووە بە گولەی دوژمن شەهید ببێت و دەیویست تۆڵە لە دوژمن بکاتەوە. چالاکییەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.

جوان کۆبانێ لە ١٢ ی شوباتی ٢٠١٨ لە هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوو.