شەهیدانی پاریس لە لەندەن یادکرانەوە

لە لەندەن بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەلی کورد و ئەنجوومەنی ژنانیی ژیان، بۆ شەهیدانی پاریس مەڕاسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەلی کورد و ئەنجوومەنی ژنانیی ژیان، بۆ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلمەز کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس و ئەمینە کارا، میر پەروەر، عەبدولڕەحمان کزڵ لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس، سێوە دەمیر، پاکیزە نایر، فاتمە ئۆیار لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە سلۆپی شەهید بوون و شەهیدانی ئازادی جەعفەر ئەنگیزەک و ڕووبار دیجلە چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستی پێکرد. هاوڵاتیان بەشداری یادکردنەوەکە بوون و گەلێک جار دروشمی دڵسۆزی بۆ شەهیدانیان دەربڕی.

بە ناوی ئەنجوومەنی گەلی کورد ئیسحاق مالینی ئاماژەی بەوەکرد کە تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد تا دێت زیاتر دەبێت و وتی: "تێکۆشانی شەهیدان لە ڕێگەی ئازادیدا ڕێبەریی ئێمەیە".

بە ناوی ئەنجوومەنی ژنانیی ژیان دەڤریم سارا گوتی: "تێکۆشانی شەهید سارا و ژنان، ئیلهامی بە ژنان جیهان بەخشی. لە دامەزراندنی پەکەکەدا هەڤاڵ سارا ڕۆڵیکی گرنگی هەبوو. سارا، ڕوناهی و ڕۆژبین پێشەنگی بەرخۆدانی ژنان بوون. بەرخۆدانی سارا بۆ کورد، عەرەب و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بوو بە نمونە. بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی ئازادی بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".

مەڕاسیمی یادکردنەوەکە بە پیشاندانی سینەفیزیۆنێک، قسەی هەستیاری بنەماڵەی شەهیدان و بە کۆنسێرتێکی میوزیکی دەلال و هاکان بەردەوامبوو.

یادکردنەوەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "شەهید نامرێت" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.