ناوەندی کەلتوور و هونەریی محەمەد شێخۆ بەشداری سەفەربەری بوو
ئەندامانی ناوەندی کەلتوور و هونەریی محەمەد شێخۆ لە قامیشلۆ بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، بەشداری سەفەربەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بوون کە ١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ڕایگەیاندبوو.
ئەندامانی ناوەندی کەلتوور و هونەریی محەمەد شێخۆ لە قامیشلۆ بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، بەشداری سەفەربەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بوون کە ١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ڕایگەیاندبوو.
ئەندامانی ناوەندی کەلتوور و هونەریی محەمەد شێخۆ لە قامیشلۆ سەر بە تەڤگەری کەلتوور و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونی لە سەفەربەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دووپات کردەوە، کە ١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ڕایگەیاندبوو.
ڕاگەیاندراوەکە لەبەردەم ناوەندەکە بە بەشداری ئەندامانی ناوەندەکە و بنەماڵەی شەهید دیار قامیشلۆ خوێنرایەوە.
ئاماژە بەوە کرا هەرێمەکە بە قۆناغێکی چارەنووسسازدا تێدەپەڕێت و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکە زیاتربوون، گوترا: "هێزەکانمان بە تەنها جێناهێڵین. خۆمان لەژێر چەتری قەسەدە دەبینین بۆ پاراستنی بەها و کەلتوور و ناسنامەی خۆمان".
هەروەها جەختکرایەوە، لەژێر ناوی "شەهید دیار" تابوورێکیان دامەزراندوووە و لە ٤٠ کەس پێکدێت.
تابوورەکە بە ناوی شەهید دیار (بیلال ئیبراهیم) ناونراوە، کە ٢ ی کانوونی دووەمی لە بەنداوی تشرین شەهیدبوو.
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" و "بژی بەرخۆدانی گەلان" کۆتایی هات.