تەرمی شەڕڤانی کۆماندۆس بە خاک سپێردرا
تەرمی هێزەکانی کۆماندۆس شەڕڤان بەرخۆدان کە لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوەندە خزمەتگوزرییەکان شەهید بوو، بە خاک سپێردرا.
تەرمی هێزەکانی کۆماندۆس شەڕڤان بەرخۆدان کە لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوەندە خزمەتگوزرییەکان شەهید بوو، بە خاک سپێردرا.
خەڵکی کانتۆنی ڕەقە و ئەندامانی ڕێکخراوە مەندەییەکان بۆ بە خاک سپاردنی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆسی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید بەرخۆدان (موستەفا حاجی محەمەد سێوی) چوونە گۆڕستانی شەهیدان لە گوندی حکومیەی گوندەواری باکووری کانتۆنەکە. شەڕڤان بەرخۆدان لە ١٠ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی سایلۆی گەنمی شاری سرینی باشووری کۆبانێ شەهید بوو.
لە مەڕاسیمەکەدا فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازی ڕەقە ئەبو ساڵەح ئەل هنداوی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و ڕایگەیاند شەهید هاورێیەکی باشبوو.
ئەبو ساڵەح لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "بەڵین بە بنەماڵەی شەهیدان دەدەین لە سەر هێڵی ئەوان دەبین و خاک و گەلەکەمان دەپارێزین".
هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێرکردنی کانتۆنی ڕەقە زولێخا عەبود بە ناوی ئەنجوومەنی کانتۆنی ڕەقە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "هەتاوەکو بە جێهێنانی ئامانجی شەهیدانی ئازادی و بەگری لە خاکی خۆمان دەکەین. بەنداوی تشرین دەکەین بە دەروازەی بەرخۆدان".
لە کۆتاییدا ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. پاشان بە دروشم شەهید بە خاک سپێردرا.