شەهیدانی پاریس و سلۆپی لە چەندین شار یادکرانەوە

چالاکوان و ژنانی شۆڕشگێڕی کورد کە لە پاریس و سلۆپی شەهید کران لە گەلێک شار یادکرانەوە.

ساکینە جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلمەز (ڕوناهی) کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی) لە پاریس و سێوە دەمیر، فاتمە ئویار و پاکیزە نایر لە سلۆپی شەرناخ شەهید کران، لە گەلێک شار یادکرانەوە.

ئامەد

لە ئامەد بۆ سیاسەتمدارانی کورد لە ناوەندی کەلتووری دیجلە فورات چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا ساکینە دەمیر دایکی  سێوە دەمیر کە شەهید کرا، هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەکە، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان، دایکانی ئاشتی، دامەزراوەکانی ژنان و چەندین ژن بەشداری یادکردنەوەکە بوون. لە چالاکییەکەدا بەردەوامی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

لە یادکردنەوەکەدا وێنەی ئەوکەسانەی کە لە پاریس و سلۆپی شەهید کران بەرزکرانەوە، مۆم لە پێش وێنەکانیان دانرا.

یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ ئەو ژنانەی شەهید کران دەستی پێکرد. لە یادکردنەوەکە سینەفزیۆنێک کە باسی لە تێکۆشانی ئەوان دەکرد پیشاندرا. سەبارەت بەو ژنانەی شەهید کران قسە کرا و شیعر خوێندرایەوە.

ئیزمیر

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ئیزمیر بە چالاکییەک یادی ئەو ژنانەیان کردەوە کە شەهیدکران. چەندین ژن بەشداری چالاکییەکە بوون کە لە بینای ڕێکخراوی دەم پارتی بەڕێوەچوو.

لە یادکردنەوەکەدا وێنەی ژنان دانرا و ژنان گەلێک جار دروشمی "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە.

ئێلح

هاوسەرۆکانی شارەوانی ئێلح گوڵستان سۆنوک و یاشیل ئیشیک، چالاکوانانی تەژەئا، ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی، بەڕێوەبەرانی دەبەپە و دەم پارتی شارەکە و گەلێک کەس بەشداربوون. لە ڕاگەیاندراوەکەدا وێنەی ئەو ژنانەی کە شەهید کراون و پانکارتی "لە ساراکانەوە تاوەکو سێوەکان تێکۆشانی ئازادی ژنان لە هەموو شوێنێکە دانرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە لە هەر هەلومەرجێکدا دەست لە تێکۆسان و بەرخۆدان بەرنادەین و لە ڕێگەی ئەو ژنانەی کە شەهید کران بەردەوامین.

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.

سێرت

لە بینای سێرتی دەم پارتی شارەکە یادکردنەوە بەڕێوەچوو. پەرلەمانتاری دەم پارتی سینان چیفتیورەک، چالاکوانانی تەژەئا، ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی، بەڕێوەبەرانی دەبەپە و دەم پارتی شارەکە و گەلێک کەس بەشداربوون. لە یادکردنەوەکەدا سەبارەت بە تێکۆشانی ژنانی شەهید سینەفزیۆنێک پیشاندرا.

یادکردنەوە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.