هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز دەستبەسەرکران
پۆلیس هەڵیکوتایەسەر ماڵی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز و ئەندامانی ئەنجوومەن، هاوسەرۆکانی شارەوانی دەستبەسەرکران.
پۆلیس هەڵیکوتایەسەر ماڵی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز و ئەندامانی ئەنجوومەن، هاوسەرۆکانی شارەوانی دەستبەسەرکران.
هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین لە پشکی دەم پارتی، هۆشیار ساری یەڵدز و نوریە ئارسەلان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی ئۆزگور چاگلار و حیکمەت باقرخان و نازلیهان ئۆروچ لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا دەستبەسەرکران. هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە دیار نییە. پۆلیس بینای شارەوانییان بە بەربەست گەمارۆدا.
ڕێکخستنی شارەکە بانگەوازی لە تەواوی گەل کرد دژی هەوڵی دانانی قەیوم لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بەشداری ڕاگەیاندراوی بەردەم شارەوانی بکەن.
دەم پارتی لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند دەسەڵاتی ئاکەپە بەردەوامە لەسەر کودەتا دژی ئیرادەی گەل، ئاماژە بەوە دەکات لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٤ وەک پاساو بۆ دەستبەسەرکردن و دانانی قەیوم بەکارهێنراوە، دەڵێت: "ئەو دەسەڵاتەی لە ناوخۆ و دەرەوە دوژمنایەتی کوردان دەکات، بەرگەی ئیرادەی ئەم گەلە ناگرێت. بەڵام هەرچی بکات چارەنووسی هەر شکستێکی مەزنە. لە هەموو جێیەک دژی ئەم زیهنیەتە قەیومپەرستە دەوەستینەوە و ئیرادەی گەلەکەمان دەپارێزین".