ئێشکگری گەل لە تشرین ٣ ڕۆژە بەردەوامە

چالاکیی ئێشکگریی گەل دژی هێرشەکان بۆ سەر بەنداوی تشرین، ٣ ڕۆژە بەردەوامە. ئێشکگران پەیامی بەرخۆدانیان دووپات کردەوە.

بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٨ ی کانوونی دووەمەوە چالاکیی ئێشکگرییان دەست پێ کردووە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە یەکەم ڕۆژدا هێرشی کردە سەر کاروانی گەل و تاوانێکی جەنگی گەورەی ئەنجامدا.

سەرەڕای هێرشەکان، جەماوەری گەل خۆیان گەیاندە بەنداوی تشرین و داوایان کرد کۆتایی بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچە سڤیلەکان و ژێرخانی هەرێمەکە بهێنرێت.

چالاکوانان دیسانەوە پشتگیریی خۆیان بۆ شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە دووپات کردەوە کە دژی داگیرکاری بەرخۆدان دەکەن.