دەوڵەتی تورک سایلۆی گەنمی سیرین بۆردوومان دەکات

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ئەم بەیانییە هێرشیان کردە سەر ژێرخان و ناوچە سڤیلەکانی سیرین.

بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەم بەیانییە، هێرشیان کردووەتە سەر شاری سیرینی کانتۆنی فورات.

ڕاگەیاندرا کە هێرشکراوەتە سەر کۆگای گەنم.

بەپێی زانیارییەکان، زیانێکی زۆر گەیشتووەتە کۆگای گەنم و هێرشی فڕۆکەکان هێشتا بەردەوامە.