دەم پارتی: داوا لە هەموو کەسێک دەکەین بە جددییەتەوە مامەڵە بکات

دەم پارتی پەیوەست بە نزیکایەتی بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ دوای لە هەمووان کرد بە جددیەتەوە مامەڵە بکەن و گوتی: "داوا دەکەین دەستبەرداری زمانی ‌هەڕەشە و سەودایکردن ببن."

دەم پارتی ڕایگەیاند، کەس ناتوانێت ئێمە وەک دژی پرۆسەکە پیشان بدات، بەڕێز ئۆجالان ئەو پرۆسەیەی ئێستا هەیە بە فیداکارییەکی گەورە و بە بڕیاردارییەوە درێژە پێدەدات، داوا لە هەموو کەسێک دەکەین لە بارەی هەڵوێستیان بەرامبەر بەڕێز ئۆجالان بە جددی مامەڵە بکەن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سەبارەت بە هەڵسەنگاندنەکان دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای چاوپێکەوتنەکەی ئیمرالی ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی دەم پارتییدا هاتووە، چاوپێکەوتنی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕای گشتییدا دۆخێکی ئەرێنی دروستکرد، هیوای کۆمەڵگای گەورەتر کرد، پارتەکەمان لەبەر تێکۆشانی ئاشتیی و چارەسەری ساڵانێکی درێژە باجێکی قورس دەدات، پارتەکەمان نەک تەنها ئەکتەرێکی سیاسیی ئەم پرۆسەیەیە، لە هەمان کاتدا کارەکتەری پرۆسەکەشە، لەبەر ئەوە پارتەکەمان دژی شەڕە و لەگەڵ ئاشتیی و چارەسەریدایە، کەس ناتوانێت ئەم ڕاستییە پێچەوانە بکات و هەڵسەنگاندنی جیاوازی بۆ بکات.

دەم پارتی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەم خاڵانە کردووە:

- ئێمە ئاگاداری ئەو کەسانەین کە بە سووربوونەوە هەندێک هەڵسەنگاندنی پارتەکەمان و کەسە سیاسییەکانمان وەک 'هەڕەشە' و 'دەم پارتی دژی پرۆسەکەیە' پیشان دەدەن، ئەم کەسانە، لە ئێستاوە هەوڵ دەدەن بیانووی هەڵاتنی خۆیان ئامادە بکەن، بەڵام کەس ناتوانێت لەمە ئەنجام وەربگرێت، کەس ناتوانێت دەم پارتی وەک 'دژی پرۆسەکە' پیشان بدات.

- ئێمە باش دەزانین کێ دژی چارەسەرییە، ئەو کەسانەی سەرەڕای هەڵوێستی پۆزەتیڤ و هەوڵەکانی پارتەکەشمان سووکایەتی دەکەن، ئەوانەی هەموو ڕۆژێک هەڕەشە لە گەلان دەکەن، گەورەترین دژبەری چارەسەری و پرۆسەکەن.

- ئێمە، نووسینی قەڵەمە لایەنگرەکانی ڕۆژنامەوانی کە وەک شەڕخواستن دەبینین، لەسەر شاشەکان شەڕ دەکەن و درۆ و  بوختانەکانیان ڕەت دەکەینەوە.

- بەڕێز ئۆجالان بە فیداکاری و بڕیارێکی گەورەوە لە پرۆسەکە نزیک دەبێتەوە، ئێمە، لە بابەتی هەڵوێست بەرامبەر بەڕێز ئۆجالان داوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە بە جددی مامەڵە بکەن.

- با کەس بە فێڵبازانە متمانە بە دەسەڵاتی میدیایی خۆی نەکات و هەوڵی خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی نەدات، گەلەکەمان کە داوای چارەسەر دەکات، ڕێگە بەم کردەوە هەرزانانە نادات.

- بێگومان چارەسەرییەکی دیموکراتی و ئاشتییەکی شکۆدار دێتە ئەم خاکە، دەم پارتی ڕێگە نادات دەوروبەر ئەگەری چارەسەریی ژەهراوی بکەن، پارتەکەمان لە هەموو کاتێک زیاتر بە هەستیارییەوە نزیک دەبێتەوە و هەموو بەرپرسیارێتی پرۆسەکە لە ئەستۆ دەگرێت.

- پارتەکەمان داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکات کە بە هەستیارییەوە مامەڵە بکەن و واز لە هەڕەشەکان بهێنن.