لە فرانکفۆرت بانگەواز بۆ ڕوونکردنەوەی کۆمەڵکووژییەکانی پاریس کرا
کوردستانیان و دۆستانیان بە پیشەنگایەتی یەژەکە-ئە هەسەن لە بەردەم کۆنسوڵخانەی پاریس کۆبوونەوە و بانگەوازییا بۆ ڕوونکردنەوەی کۆمەڵکووژییەکانی پاریس کرد.
کوردستانیان و دۆستانیان بە پیشەنگایەتی یەژەکە-ئە هەسەن لە بەردەم کۆنسوڵخانەی پاریس کۆبوونەوە و بانگەوازییا بۆ ڕوونکردنەوەی کۆمەڵکووژییەکانی پاریس کرد.
کوردستانیان و دۆستانیان بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردی ئەورووپا (یەژەکە-ئە) هەسەن لە بەردەم کۆنسوڵخانەی فەڕەنسا لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و داوایان کرد هەر دوو کۆمەڵکووژییەکەی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٢ی کانوونی یەکەمی پاریس ڕوونبکرێتەوە و لێپرسینەوە لە بکوژان بکرێت.
چالاکییەکە بە دروشمی "بکوژ دیارە، دەوڵەتی فەڕەنسا بۆچی بێدەنگە" ئەنجادرا، دروشمی "سارا ڕۆژبین ڕوناهی، ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە و بانگەوازی دادپەروەری کرا.
لە چالاکییەکەدا ژنانی خواستییان ئەوە دۆسێیەی لە لایەن تەژەکە-ئە ئامادەکراوە ڕادەستی کۆنسوڵخانەی بکەن، بەڵام لە بەرانبەردا کونسوڵخانە بە پاساوی ئەوەی لە بەرلینەوە بڕیاردراو دۆسییەکە وەرنەگیرێت داواکەیان ڕەتکردەوە. پاشان ژنانی چالاکوان دۆسییەکەیان لە سندوقی پۆستەدا دانا.
لە یادکردنەوەکەدا بە وتنەوەی گۆرانی کوردییەوە تاجەگوڵینەی ڕەش لە بەردەم کۆنسوڵخانە دانرا و کۆتاییان بە چالاکییەکە هێندرا.