گەلی قامیشلۆ ٥ تابووری دیکەیان دامەزراند
ئەنجومەنی گەلی گەڕەکی جودی قامیشلۆ لە چوارچێوەی سەفەربەری بۆ پشتگیریدان بە شەڕڤانانی قەسەدە، یەپەژە و یەپەگە لە ژێر چەتری هەپەجەدا دامەزراندی ٥ تابووریان ڕاگەیاند.
ئەنجومەنی گەلی گەڕەکی جودی قامیشلۆ لە چوارچێوەی سەفەربەری بۆ پشتگیریدان بە شەڕڤانانی قەسەدە، یەپەژە و یەپەگە لە ژێر چەتری هەپەجەدا دامەزراندی ٥ تابووریان ڕاگەیاند.
ئەنجومەنی گەلی گەڕەکی جودی شاری قامیشلۆ لە چوارچێوەی سەفەربەری بۆ بەرۆخۆدانی ڕۆژئاوا بە ڕاگەیاندراوێک دامەزراندنی ٥ تابووریان لە ژێر چەتری هێزەکانی پاراستنی جڤاکی- HPCدا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەشدارییەکی زۆری گەل ئامادەییان هەبووم وە ئاڵای قەسەدە و درووشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە، یەپەژە و یەپەگە" بەزکرایەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن هاوسەرۆکی ئاین و باوەڕییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا حەسەن عەلی محمەد بە زمانی کوردی و لە لایەن ئەندامی بنەماڵەی شەهیدان ڕزوان عیسا سلێمان بە زمانی عەرەبی خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر پشتیوانیکردن لە شەڕڤانان کرایەوە و گوترا: "بە ئامانجی بەشداربوونی چالاک لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییدا لە هەموو جێگەیەک خۆمان ڕێکخراو دەکەین و دەستکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزین."