قەسەدە ناسنامەی ٦ شەهیدی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ٦ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە شەڕی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک داگیرکەر و چەتەکانی داعش شەهید بوون.
قەسەدە ناسنامەی ٦ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە شەڕی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک داگیرکەر و چەتەکانی داعش شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە شەهید بوونی ٦ شەڕڤانی لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە:
"لە کاتێکدا هێزەکانمان لە گەلێک بەرە لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەبەن، شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵدەدات سەرقاڵبوونەکانمان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بە کاربێنێت و جارێکی خۆی کۆبکاتەوە و هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدات، بەڵام هێزەکانمان هەڵدەکوتێتە سەر شانەکانیان و زیانی مەزنیان لێ دەدات.
لە گەلێک گوندی هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر و ناوچەکانی لە نێوان هێزەکانمان و شانەکانی تیرۆریستاندا شەڕ و پێکدادان ڕوویدا، لە ئەنجامدا ٦ شەڕڤانمان شەهید بوون.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و جەخت دەکەینەوە کە تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە و ئامانجەکانی ئەوان بەدی دێنین. بە بنەماڵەی شەهیدەکانمان دەڵێین هیچ شتێک ناتوانێت لە تێکۆشان دوورمان بخاتەوە و ئەو ئەمانەتە دەپارێزین کە هەڤاڵانمان خستوویانەتە ئەستۆمان.
ناسنامەی شەهیدان بەم جۆرەیە:
ناسناو: عەگید تۆهەڵدان
ناو و پاشناو: عەلی حەبەش
ناوی دایک: زەینەب
ناوی باوک: حەیدەر
شوێن و کاتی لە دایکبوون: عەفرین/ ٢٠٠٠
شوێن و مێژووی شەهید بوون: سرین- ٣ی کانوونی دووەم ٢٠٢٥
*
ناسناو: ئەدهەم جەزیرە
ناو و پاشناو: ئەحمەد حەسەن ئەل حوسێن
ناوی دایک: حۆریە
ناوی باوک: حەسەن
شوێن و کاتی لە دایکبوون: دێرەزۆر-کەبەر/ ١٩٩٥
شوێن و کاتی شەهید بوون: دێرەزۆر-جزیرە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ناسناو: ساڵەح کۆبانێ
*
ناو و پاشناو: ساڵەح عوسمان موستەفا
ناوی دایک: هیوا
ناوی باوک: عوسمان
شوێن و کاتی لە دایکبوون: کۆبانێ/١٩٨٧
شوێن و کاتی شەهید بوون: دێرەزۆر-کیسرا- ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
*
ناسناو: شاهین
ناو و پاشناو: محەمەد ئەحمەد ئەل سنجار
ناوی دایک: جۆزە
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێن و کاتی لە دایکبوون: حەسەکە/ ١٩٩٤
شوێن و کاتی شەهید بوون: دێرەزۆر-جزیرە-٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
*
ناسناو: فەهەد
ناو و پاشناو: محەمەد مەحمود حاجی عەلی
ناوی دایک: حەمدە
ناوی باوک: مەحمود
شوێن و کاتی لە دایکبوون: حەسەکە/٢٠٠٤
شوێن و کاتی شەهید بوون: دێرەزۆر-جزیرە- ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
*
ناسناو: عوکاش
ناو و پاشناو: مەحمود ئەحمەد ئەل جاسم
ناوی دایک: لاحجە
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێن و کاتی لە دایکبوون: دێرەزۆر-کەبەرە/١٩٩٤
شوێن و کاتی شەهید بوون: دێرەزۆر-جزیرە- ٧ی کانوونی دووەم ٢٠٢٥".