شەهیدانی پاریس لە هێلسنکی یادکرانەوە

لە هێلسنکی پایتەختی فینلەندا بۆ شەهیدانی پاریس مەراسیمی یادکردنەوە ڕێکخرا.

بۆ یەک لە کادیرانی پێشەنگی پەکەکە ساکینە جانسز (سارا) و نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە پاریس فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و ئەندامی تەڤگەری گەنجان لەیلا شایلەمەز (ڕوناهی) کە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ شەهیدکران، هەروەها ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی) و هونەرمەند میر پەروەر و وڵاتپارێز عەبدولڕەحمان کزل کە ٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەهیدکران، لە هێلسنکی پایتەختی فینلەندا مەراسیمی یادکردنەوە ڕێکخرا. یادەکە لە بینای ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) ئەنجامدرا.

یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستی پێ کرد. چەند وتەیەک پێشکەش کرا و تیشکخرایە سەر کۆمەڵکوژییەکانی پاریس.

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی شەهیدانی پاریس نیشان درا.

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.