بە دیمەن

بەرخۆدانی تشرین: لەسەر ڕێچکەی شەهیدانمانین

گەل بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە بەنداوەکەدان و لە بەرۆخۆداندایە، ئەمەل حەسەن کە هاوژینەکەی شەهیدە وتی: "لەگەڵ منداڵەکانمدا لە تشرینین و پارێزگاری لە خاکەکەمان دەکەین."

لە دوای هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٨ی کانوونی دووەمەوە بە لێشاو ڕوویان لە بەنداوەکە کرد  و پەیامی پاراستنی هەرێمەکەیان دا بەڕووی داگیرکەراندا.

یەک لە بەشدارانی نەریتی 'پاراستنی بەندوای تشرین' هاوژینی شەهیدێکە بە ناوی ئەمەل حەسەن بۆتی. کە هاوسەرەکەی مەحمود کۆبانێ لە چیای کەزەوانا شەهید بووە. ئەمەل دایکی سێ منداڵە و لەگەڵ منداڵەکانییدا بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لەگەڵ شەڕڤاناندا لە ئێشکگرییدایە.

'هێز لە شەهیدانەوە وەردەگرین و خاکمان دەپارێزین'

ئەمەل دەربارەی هاتن و بوونی لە تشرین گوتی: "وەک هاوژینی شەهیدێک بە سێ منداڵەکەی خۆمەوە ماوەی دوو ڕۆژە لە بەندوای تشرینم. بۆ پاراستی بەنداو و خاکی خۆمان لێرەم و پشتگیری لە بەرخۆدانەکانی قەسەدە دەکەین. بەندوای تشرین بە خوێنی شەهیدا ڕزگار کرا. ئێستاش کاتی ئەوەیە بۆ خاوەنداریکردن لە خاکەکەمان لەسەر رێگەی شەهیدان هەنگاوبنێنین. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک نامان ترسێنێت و بەردەوام دەبین. لە سایەی خوێنی شەهیدان و بەرخۆدانی هاوڕێکانمانەوە لێرەین. هاوهێزی قەسەدەین و هێز لەیەکترەوە وەردەگرین."