بەرخۆدانی گەل لە تشرین لە ڕۆژی دووەمییدایە

گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چوونە بەنداوی تشرین. بەرخۆدانی گەلان لە ڕۆژی دووەمدا بە مۆڕاڵیکی مەزنەوە بەردەوامە.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق کە لە ٨ی کانوونی یەکەمدا دەستی پێکرد، ٣٢ ڕۆژە بێ پچڕان بەردەوامە. بەهۆی ‌هێرشەکانەوە بەنداوی تشرین لە ڕووخاندایە. سەرەڕایی ڕاگەیانداراوەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و ئیدارە خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بە دەیان دامەزراوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە و ڕای گشتی جیهانیش لە بێدەنگییدایە.

بەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بە دەستپێشخەری خۆیان لە ٨ی کانوونی دووەم بە ڕوویان کردووەتە بەنداوی تشرین بەردەوامە. لە هەموو تەمەنەکان بەشداری ئێشکگرییەکە بوون، بە دروشم و هەڵپەڕکێ-وە هێزییان بەخشیووە بە بەرخۆدانی تشرین.

لە کاتی هەڵپەڕکێکانیاندا گەل ئاڵای قەسەدە بەرزدەکەنەوە و بە بەردەوامی درووشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" دەڵێنەوە.