کۆماو بانگەوازی بەشداری کردنی لە ڕێپێوانی ١١ی کانوونی دووەم کرد
کۆماو کۆمەڵکووژییەکانی پاریسی شەرمەزار کرد و بانگەوازی بەشداربوونی لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١١ی کانوونی دووەم کرد کە لە پاریس بەڕێوەدەچێت.
کۆماو کۆمەڵکووژییەکانی پاریسی شەرمەزار کرد و بانگەوازی بەشداربوونی لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١١ی کانوونی دووەم کرد کە لە پاریس بەڕێوەدەچێت.
کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکووژییەکانی پاریس کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٣ی کانوونی یەکەمدا لە بە دەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەنجادرا. ڕاگەیاندراوێکی نوسرا خوێندرایەوە. لە ڕاگەیانداراوەکەدا گوترا: "٢ کۆمەڵکووژیی دڕندانە کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە لایەن هەواڵگری دەوڵەتی تورک لە دژی وڵاتپارێز و پێشەنگەکانی گەلی کورد بەڕێوەچوو، لە یادی تەواوی ڕایی گشتی کوردستانیان و جیهاندایە.
کۆمەڵکووژی یەکەم لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا ئەنجادرا و ٣ شۆڕشگێری کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلمەز شەهید کران.
کۆمەڵکووژی دووەم لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەنجامدرا و شۆڕگێڕی کورد ئەڤین گۆیی، هونەرمەند میر پەروەر، وڵاتپارێزی کورد عەبدولڕەحمان کزڵ شەهید کران.
ئەم ٢ کۆمەڵکووژییە کە بەردەوامی قڕکردنە بە نەفرەتێکی مەزنەوە شەرمەزار دەکەین و شەهیدانمان لە دڵەوە یادیان دەکەینەوە.
بەڵام شەرمەزارکردنی هاوکار و بکوژانی قڕکەر و یادکردنەوەی شەهیدان بەلای ئێمەوە بەس نییە و بانگەواز لە گەلە وڵاتپاریزەکەمان بە تایبەت بنەماڵەی شەهیدان دەکەین بە پێی تواناکانیان لێپرسینەوە لە دووژمنانی کورد و مرۆڤایەتی بکەن. هەروەها وەک وەک پێویستی دڵسۆزی بۆ شەهیدان تاوەکو ڕێبەر ئازاد دەکەن، بە ڕۆحی سەرهەڵدانی زیاتر بەرخۆدان بکەن و فراوانی بکەن.
بۆیە بانگەواز لە بنەماڵەی شەهیدان و گەلی وڵاتپارێز و دۆستانیان دەکەین کە بەشداری ڕێپێوان و گردبوونەوەکە بکەن کە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە پاریس بەڕێوەدەچێت و لەو چوارچێوەیەدا بەشداری هەموو چالاکییەکان بکەن".