عەلی ئیسماعیل کۆرکماز لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە

عەلی ئیسماعیل کۆرکماز لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە یادەکەدا گوتی: "بەڵێن دەدەین خەونەکانت بەدی بهێنین".

بەرخۆدانی گەزی

عەلی ئیسماعیل کۆرکماز لە کاتی چالاکییەکانی گەزی لە ئەسکیشەهیر کوژرا، لە ساڵیادی کوشتنیدا یادکرایەوە. بە پێشەنگایەتی وەقفی عەلی ئیسماعیل کۆرکماز، مەراسیمێک ئەنجامدرا.

مەراسیمەکە لە گۆڕستانی ئەکەنجی ئاسری لە ناوچەی ئەنتاکیای هاتای ئەنجامدرا. هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری، دایک و باوکی عەلی ئیسماعیل، ئەمەل و سەباح کۆرکماز، براکەی گورکان کۆرکماز و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون.

دایک و باوکی عەلی ئیسماعیل کۆرکماز قسەیان کرد و سوپاسی ئامادەبووانیان کرد.

حاتەم ئۆغۆللاری سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی کرد و گوتی: "گەزی بەرخۆدانێک بوو لەپێناو ئازادی، سەرهەڵدانی ژن و گەنجان بوو لەپێناو ئازادی و یەکسانی، بەرخۆدانی هەژاران و کرێکاران بوو. تێکۆشانێک بوو لەپێناو تورکیا، بۆ بنیاتنانی جڤاکێکی مرۆڤانە و وڵاتێک گونجاو بۆ ژیانی مرۆڤەکان. بەڵێن دەدەین خەونەکانیان بەدی بهێنین".

پاش وتەکان یادەکە کۆتایی هات.