شەهیدانی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە گیسەن یادکرانەوە
لە گیسەن ٤ شەهیدی ئازادی کوردستان کە لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی زاپ و خواکورک لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی دژی داگیرکەران شەهیدبوون، هەروەها بێریتان فەجر کە لە بۆتان شەهید بوو، لە گیسەن یادکرانەوە.
لە گیسەن ٤ شەهیدی ئازادی کوردستان کە لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی زاپ و خواکورک لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی دژی داگیرکەران شەهیدبوون، هەروەها بێریتان فەجر کە لە بۆتان شەهید بوو، لە گیسەن یادکرانەوە.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە ٢٢ و ٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە زاپ و خواکورک ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیان ئەنجامدا و مەمیان ئارماج (حەکیم تەکین)، وڵات سەرحەد (وڵات سۆنمەز)، حوسەین ئازاد (ئەلیاس چیفتچی)، هەڵمەت شاهین (کاوە تاگور) شەهیدبوون. بۆ چوار شەهیدەکە و بێریتان تانیا فەجر کە ١٢ ی تەمموزی ٢٠٢٣ لە بەستا شەهید بوو، لە شاری گیسەنی ئەڵمانیا مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی کوردستان کرا و خزم و هاوڕێیانی گەریلا شەهیدەکان قسەیان کرد.
لە یادەکەدا ئاماژە بەوە کرا، تێکۆشانی ئازادی کوردستان، دوژمنانی گەلی کوردی لە ٤ پارچەی کوردستان نزیک کردۆتەوە لە لێواری لەناوچوون و گوترا "گەریلا بە تێکۆشانی شکۆدار دژی هەموو جۆرە چەکە قەدەغەکراوەکان و شەڕی نائەخلاقانە داستان دەنووسێتەوە".
یادەکە بە درووشمی "بژی گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.