شەهیدانی زاپ لە بەلژیکا یادکرانەوە
لە شاری لیاگی بەلژیکا شەهیدانی زاپ بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
لە شاری لیاگی بەلژیکا شەهیدانی زاپ بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
لە شاری لیاگی بەلژیکا شەهیدانی زاپ بە مەراسیمێک یادکرانەوە، گۆڕەپانەکە بە وێنەی شەهیدانی مانگی پێشوو و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای پەکەکە ڕازێنرایەوە. زۆرێک لە کوردستانیان و بنەماڵەی گەریلای هەپەگە ماهیر ئەرکۆل و بنەماڵەی شەهیدان بەشداربوون.
یادەکە بە ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد. لە یادەکەدا لەسەر ناوی کۆماو، جاهیدە قسەی کرد، دووپاتی کردەوە لەسەر ڕێگەی شەهیدان تێکۆشان بەردەوام دەکەن.
پاشان دایکی شەهیدی هەپەگە، ماهیر ئەرکۆل، یاسەمین ئەرکۆل؛ قسەی کرد و گوتی: "ماهیر لە مناڵییەوە ڕۆحسوک بووە، لەلایەن جڤاکەوە خۆشویستراو بووە. تا ڕۆژی بەرخۆدانی نسێبین بۆ من وەک هەڤاڵێک بوو. لە بەرخۆدانی نسێبین خاوەنی ڕۆڵێکی گرنگ بوو و پێشەنگ بوو. بەرامبەر داگیرکەری تورک هەرگیز دوودڵ نەبوو. تا ڕۆژی شەهیدبوون وەک قارەمانێک ژیا و بووە قەڵغانی گەلەکەی".
هەروەها تیشکی خستەسەر خیانەتی پەدەکە-بارزانی و گوتی: "دەست لە خیانەت لە گەلی کورد بەردەن و مەبنە گەمەی دەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک. لەبەردەم مێژوودا دادگایی دەکرێن".
بەناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی بەلژیکاوە قسە کرا، پاشان سینڤزیۆنێک لەسەر ژیانی شەهید ماهیر ئەرەکۆل پیشاندرا.
یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.