سەکەبە: بۆ لێپرسینەوە لە بکوژان، لە پاریس کۆدەبینەوە
یەکێتی ژنانی سۆسیالیست (سەکەبە)، بانگەوازی لە هەمووان کرد، بۆ لێپرسینەوە لە بکوژان، با لە ٦ ی کانوونی دووەم لە پاریس کۆببینەوە.
یەکێتی ژنانی سۆسیالیست (سەکەبە)، بانگەوازی لە هەمووان کرد، بۆ لێپرسینەوە لە بکوژان، با لە ٦ ی کانوونی دووەم لە پاریس کۆببینەوە.
یەکێتی ژنانی سۆسیالیست (سەکەبە) لەڕێگەی ڕاگەیاندراوێکی نوسراوەوە شەهیدانی پاریسی بیرهێنایەوە و گوتی: "لە ٩ ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی بازرگانی و هاوکاری قێزەونی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لەگەڵ دەوڵەتی فەرەنسا، سێ ژنی شۆڕشگێڕ، یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە ساکینە جانسیز، دیپلۆماتکاری کورد و نوێنەری کەنەکە لە پاریس فیدان دۆگان، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد لەیلا شایلەمەز، تیرۆر کران.دیکتاتۆرییەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، پلانی کۆمەڵکوژی دووەمی لە دژی ژنانی کوردی قارەمان و تێکۆشەر داڕێژا. فاشیزمی ئیسلامی سیاسی ئاکەپە-مەهەپە، هەردەم ژنان و گەلی کورد دەکاتە ئامانج، دەیان ژن تیرۆرکراون و هێشتاش کوشتنی دەنیز پۆیراز لە یادی ئێمەدا ماوەتەوە".
سەکەبە ئاشکرای دەکات، دەستی دەوڵەتی تورک و میت لەم کۆمەڵکوژییەدا ئاشکرایە، تاکە تۆمەتبار عومەر گونەی بوو، بە مردنێکی گوماناوی لەناوچوو. ئێسەش دەیانەوێت کۆمەڵکوژی ٢٣ ی کانوونی دووەم پەردەپۆش بکەن. بەڵام ئێمە بەرپرسانی کۆمەڵکوژییەکان دەناسین و هەوڵەکانیان بێهودەیە.
ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، ڕێکخراوە کۆنترا گەریلا پاشڤەڕۆکان و پیلانگێڕەکان لە ئەوروپا بەردەوامن لە پیلانگێڕی و قڕکردنی سیاسی نوێ، دەوڵەتی فاشیستی تورکیش بەم هاوکاریانە بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزان.
سەکەبە داوا دەکات نەهێڵرێت کۆمەڵکوژییەکان پەردەپۆش بکرێن و دەڵێت: "بانگەواز لە هەموو ژنانی کۆچبەری تورکیا و کوردستانی نیشتەجێی ئەوروپا دەکەین، بۆ ئاشکراکردنی بەرپرسانی ڕاستەقینەی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس و ڕێگرتن لە کۆمەڵکوژی نوێی سیاسی، با ٦ ی کانوونی دووەم لە پاریس کۆببینەوە".