سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی شەرمەزارکرد

لە رۆژی جەژنی کرێکاران لە شاری شەفێڵدی بەریتانیا، بەدەستپێشخەری سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا بۆ بەرزراگرتنی رۆژ کرێکارانی جیهان گردبونەوەیەک رێکخرا .

لە گردبونەوەکە دا هەر یەک لە پارتی کۆمۆنیستی کرێکارانی بەریتانیا و گەنجانی مارکسیزم و ئەناشیزم ، هەروەها کۆمیتەی (پژاک ) و ئەنجومەنی گشتی کورد لە بەریتانیا، کۆمسیۆنی لیدزی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد بەشداریان کرد.

مارتین مایەر سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی شەفێڵد  لە گردبوونەوەکەدا وێرای پیرۆزباییکردن لە کرێکارانی جیهان و کێشەی ئابوری جیهان و ڕێژەی بێکاری و  کەمی پارەی کرێکاران و هەلاوسانی ئابوری جیهانی هێنایە زمان و رەخنەی توندی ئاراستەی حکومەتی بەریتانیا گرت کە کێشەی کرێکاری لەم ولاتە زۆرە و بەڵام تائێستا هیچ هەولی جدی چارەسەری نیە.

 لە درێژەی قسەکانیدا مارتن مایەر ، هیوای ئاشتی ئازادی بۆ گەلی کورد خواست کە چۆن لەلایەن دەولەتانی دراوسێ دەچەوسێنرێتەوە، ئازادی بۆ ''رێبەر ئاپۆ خواست ، داواشی لە حکومەتی بەرتانیا کرد کە پەکەکە لە لیستی باندی بەریتانیا دەر بهێنرێت، چونکە هەڵەیە و لەبەرژەوەندی مرۆڤایەتی دانیە.

میراس سەرهەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا، رەخنەی توندی ئاراستەی ولاتی بەریتانیا کرد، لەسەر هەڵکردنی ئاڵای تەڤگەری ئاپۆیزم کە ئەمرۆ بونەتە سمبول بۆ گەلی کورد و وتی، " بێرێزی کردن بە سمبولانمان ، خزمەت بە هیچ وڵاتێک ناکات ، ئێمە بۆ ئاشتی تێکۆشان دەکەین بەیەکەوە بۆ مرۆڤایەتی هەنگاو دەنێین."

لەدرێژەی چالاکیەکە دا چەند چالاکوانێکی فەلەستینی وێرای رەخنەی توندیان لەدەولەتی ئیسرایل گرت ، داوای ئاشتیان بۆ فەڵەستین کرد.

هەروەها گەنجانی مارکسیزم و خوێنکارانی کۆمۆنیزم لەسەرجەم نەتەوە جیوازەکان ، داوای یەکسانی و دادپەروەریان بۆ سەرجەم ئازادیخوازان و کرێکارانی جیهان خواست.

ف.ق