سەرهەڵدان ئاندانی ڕۆژنامەوان دەستگیرکرا

لە ئامەد ڕۆژنامەوان سەرهەڵدان ئاندان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە و فورات و چەندین کەسی دیکە دەستگیرکران.

بە گوێرەی زانیارییەکان پۆلیسی تورک لە چوارچێوەیە ئۆپراسیۆنە قڕکارییەکاندا، لە ئامەد هەڵیکوتاوەتەسەر چەندین ماڵ و جێگە.

ژمارەی دەستگیرکراوان زیاتر دەبن

ئاماژەش بەوەکراوە لە ئۆپراسیۆنەکەدا ڕۆژنامەوان سەرهەڵدان ئاندان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە و فورات، باران بایش و موراد کایاش دەستگیرکراون. ڕاشگەیاندراوە ژمارەی دەستگیراوان زیاتر دەبێت.