'سەرهەلدان و وەستانەوە بەرامبەر ستەم، مافە'

حسێن ئەسەن پیری عەلەوی وتی: "دەسەڵاتداران زۆر لەخۆبایین، خۆیان بە باڵادەست دادەنێن، دەست بەسەر مافەکانی خەڵکدا دەگرن". مەلا شوکرو ئاسلانیش سەرنجی خستە سەر مانگرتنەکان لە خواردن و وتی: "سەرهەلدان لە بەرامبەر ستەمدا، مافە".

حسێن ئەسەن پیری عەلەوییەکان و مەلا شوکرو ئاسلان، سەبارەت بە گۆشەگیریەکانی سەر ئیمراڵی و بەرخۆدانی زیندانەکان بۆ ANF قسەیان کرد.

حسێن ئەسەن پیری عەلەوییەکان ڕایگەیاند، گەورەترین بەربەست لە بەردەم پێکەوەژیانی رەوای کورد و تورکەکان ستەم و ئەقڵیەتی دەسەڵاتدارییە و وتی: "دەسەڵاتداران زۆر لە خۆبایین، خۆیان بە باڵادەست دادەنێن، دەست بەسەر مافەکانی خەڵکدا دەگرن". ئەسەن سەرنجی خستە سەر پێوەندی نێوان گۆشەگیریەکانی سەر ئیمراڵی و ئەو شەڕەی کە ئەمرۆ بەرێوەدەبرێت و وتی: "شەڕ واتا دەست بەسەراگرتنی مافی هەندێک کەس، داگیرکردنی خاکەکەیان و دەست بەسەرداگرتنی مافە سروشتییەکانی کۆمەڵگا، کە مافێکی کەسیی هەموو تاکێکی ناو کۆمەڵگایە".

مانگرتن لە خواردن بەرخۆدانێکی رەوایە

ئەسەن سەرنجی بۆ بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنی زیندانییەکان ڕاکێشا و دەستنیشانی کرد کە سەرهەڵدان لە بەرامبەر سیاسەتەکانی دژ بە مرۆڤایەتی مافە و وتی: "بە گوێرەی یاساکانی ئەوان گیان و تەندروستی زیندانییەکان لای دەوڵەت ئەمانەتە، بەڵام ئێستا لە زیندانەکاندا بە ڕێ و ڕێبازی جیاواز دەست بەسەر مافەکانیاندا دەگرین. ڕێگریکردن لە بەرامبەر چاوپێکەوتنی کەسێک لەگەڵ خێزان و پارێزەرەکانی مانای چییە؟ هەرخۆی خستوتانەتە ناو چوار دیوارەوە، مافێکی سەرەتاییەکە کە مرۆڤێکی زیندانی کراو داوا بکات کە لە هەڵومەرجێکی مرۆڤانەدا بژیت. ئەوانەی کە ناتوانن ماف و دادپەروەری بخۆڵقێنن چۆن دەتوانن وڵاتێک بەڕێوەببەن، هەمیشە هەوڵ دەدات کە بە زۆڵم و ستەم خۆی بەسەر کۆمەڵگادا بسەپێنێت. دەستبەجێ دەبێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و داواکاری زیندانییان جێبەجێ بکرێت".

نەک هەر گۆشەگیری، دەستیگرکردنیش هەڵەیە

مەلا شوکرو ئاسڵان دەستنیشانی کرد کە مافی مرۆڤ بنەما و پرەنسیپە و وتی: "نەک هەر گۆشەگیری، دەستگیرکردنیش کارێکی هەڵەیە. ئێوە ڕۆیشتن و چاوپێکەوتنتان ئەنجامدا، باشە چی وت، ئێوە وتتان ڕاستە. لە ڕۆژی نەورۆزدا نامەکەتان خوێندەوە. دواتر چی ڕوویدا، چی گۆڕا؟ ئایا ئەم کارە گۆڕا؟ کەواتە ئێوە درۆ دەکەن، کاتێک ئەوەی کە دەتانەوێت ئەنجام نادرێت، دەڵێن 'ئۆجالان لای ئیمە بە دیلی دەستگیرکراوە، بۆیە تا ئێوە بە گوێرەی ئێمە ڕەفتار نەکەن ئێمەش بەری نادەین'. گۆشەگیری چارەسەر نییە. پێش هەموو شتێک ئێوە یاسایەکتان داناوە کە 'دەبێت هەفتەی جارێک چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت'. ئێوە بۆ درۆ دەکەن، بۆچی ناهێڵن چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت. تا ئێستا چەندین تەرم لە زیندانەکاندا هێنراونەتە دەرەوە. بابەتەکە تەنیا ئەمەیەکە ئەم دەسەڵاتدارە دەڵێت: " کورد تا نەڵێت من تورکم بەردەوام دەبم لەم کردارانە".

دەبێت بەم شێوەیە وەڵامی زۆڵم بدرێتەوە

ئاسڵان دەستنیشانی کرد کە دەبێت گەلی کورد بە گشتی بە هەموو باوەرییەکانیانەوە، بۆ پشتیوانی کردن لە مانگرتنی خواردن لە زیندانەکان یەکبگرێت و وتی: "تا ئەو کاتەی کە گەلی کورد وەک نەتەوەیەک دانی پێدادەنرێت، و کوردستانێکی ئازاد بنیاتدەنرێت دەبێت پێکەوە بین و پشتیوانی لە یەک بکەن".