سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە ئەنقەرە
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن وەزیری بازرگانیی دەوڵەتی توركەوە پێشوازی لێكرا.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن وەزیری بازرگانیی دەوڵەتی توركەوە پێشوازی لێكرا.
ڕاگەیاندرا محمەد شیاع سودانی بۆ کۆبوونەوە دەربارەی هەندێک پرسی ئەمنی، ئابووری و سیاسی سەردانی تورکیایی کردووە و کەمێک پێش ئێستا پاش گەیشتی بە ئەنقەرە لەلایەن وەزیری بازرگانیی دەوڵەتی توركەوە پێشوازی لێكراوە.
چاوەڕوان دەکرێت سودانی لەگەڵ ئەردۆغانی سەرۆكکۆماری تورکیادا كۆببێتەوە و چەند پرسێكی ئەمنی، ئابووری و سیاسی تاوتوێ بكەن.
ئەم سەردانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی دوای ئەوە دێت، چەند رۆژێک پێش ئێستا شاندێکی باڵای عێراقی سەردانی تورکییان کردووە پەیوەست بە کار و پرسەکانی کۆبوونەوە چاوەڕوان کراوەکەی سودانی.
شایەنی باسە، دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕۆژانە باشووی کوردستان بۆردوومان دەكات، بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان ئەم پرسە لە ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکەی سودانیدا نییە.