سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیران ستایشی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکەن

"ئەم پەیماننامەیە دەبێتە سەرەتای هەنگاوێک لەسەر بنەمای ئاشتەوایی نەک تەنها لە نێوان گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵکوو لەنێوان هەموو گەلانی سوریاشدا."

پەیماننامەی کۆمەڵایەتی وەک قۆناغی دوای پاککردنەوەی چەتەکانی داعش لە هەرێمەکە، دەیەوێت قۆناغێکی سەقامگیری و هاوسەنگ بنیات بنێت، پەیماننامەکە لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی هەرێم، کورد، عەرەب، موسڵمان، مەسیحی، ئێزدی، سریانی ، کلدانی و ئاشوور پێکهاتووە.

لەو چوارچێوەیەدا لەیلا موسا، نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک لە میسر لەگەڵ ئاژانسی فورات قسەی کرد و وتی:"هیچ  پەیماننامەیەک سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی لیژنەی دەستوری لە ئارادا نییە، بۆیە پەیماننامەی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای هەوڵەکان و ئیرادەی گەلانی سوریا بە بێ دەستێوەردانی دەرەکی بنیات نراوە.

ئەمە گەورەترین دەستکەوتی ڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، دروستکردنی ئەم پەیماننامە کۆمەڵایەتییە پشتڕاستی دەکاتەوە کە گەلانی سوریا خاوەن ئیرادە و بڕیارن و دەبێت کاربکەن بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمەکانیان دوور لە هەر فەرمان و دەستوەردانێکی دەرەکی. ئەم پەیماننامەیە دەتوانێت ببێتە مۆدێلێک لە سوریای داهاتوو و بەسەر هەرێمەکانی دیکەدا بڵاو ببێتەوە.

لە هەمان کاتدا، توێژەری سیاسی میسری هانی ئەلجەمال لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فورات وتی:"ڕاگەیاندنی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەدان بە کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمەکە، بەتایبەت شوێنێکە شەڕی پاراستن دەکات، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕژێمی سوریا و گروپە تیرۆریستیەکانی وەک داعش لەپێناو پاراستنی میراتی مرۆیی هەرێمەکە تێکۆشان دەکات. هەروەرها گۆڕینی ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ ناوەندی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە پەیماننامەکە لە حەوت شاری گرێدراوی بەڕێوەبەرییەکە بەشێوەیەکی یەکگرتووانە پێکهاتووە. بەڵام ڕێوەبەرییەکە دووپاتی کردەوە کە ئەمە دابڕانێکی تەواو نییە لە کۆماری سوریادا، بەڵکو بەپێی پەیماننامەکە سیستمێکی فیدراڵی یان کۆنفیدراڵ دادەمەزرێنێت. دەکرێت لەم چوارچێوەیەدا خۆبەڕێوەبەری سوود لە ئەزموونی عێراق یان ئەزموونی فیدراڵی لە سویسرا وەربگرێت.

لە زۆربەی خاڵەکانی گرێبەستە کۆمەڵایەتییەکەدا جەخت لەسەر مافەکانی ژنان و پاراستن و یەکسانی ڕەگەزی کراوەتەوە و ئەمە لە پێوانەکانی دیموکراتیکدا واتە ئیرادەیەکی ئازاد. ئەم پرسە دەرئەنجامی بیرو ئەندێشەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و گرنگیدانی بە پشتیوانی و ڕێزگرتن لە پێگە و مافەکانی ژنانە و بەشداریکردنێکی ڕاستەقینەیە لە بڕیاردان و بنیاتنانی ژیانی ئازاد و سیاسیدا".