سیاسەتمەدارێکی مانگرتوو: گوڕ بە تێکۆشان بدەن
سیاسەتمەداری زیندانیکراو زەینەب ئۆلبەچی کە مانی لەخواردن گرتووە، بۆ جێبەجێکردنی داواکاری ڕەوای زیندانیان داوای بەهێزکردنی تێکۆشانیکرد.
سیاسەتمەداری زیندانیکراو زەینەب ئۆلبەچی کە مانی لەخواردن گرتووە، بۆ جێبەجێکردنی داواکاری ڕەوای زیندانیان داوای بەهێزکردنی تێکۆشانیکرد.
سیاسەتمەدار زەینەب ئۆلبەجی کە لە چوارچێوەی دۆزی کۆبانێدا دادگایی دەکرێت، لەو نامەی کە بۆ پارێزەرەکەی ناردوە، رایگەیاندووە، لەسبەینێوە هەموو هاوڕێکانی پێکەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" دەست بە مانگرتن لەخواردن دەکەن.
نامەی زەینەب ئۆلبەجی بەم شێوەیە: " سڵاو گەلی کوردی هێژا، سۆسیالیست، دیموکراتیک، ڕۆشنبیران، ژنان و گەنجان کە وڵاتی خۆتان خۆشەوێت. من لە دڵەوە ئەم سڵاوە دەنێرم، من کە ئەم سڵاوە دەنێرم وا تێمەگەن قوربانیم. وەک ژنێک کە ماوەی ٣ ساڵ لە دۆزی کۆبانی دادگای دەکرێم، من هاتووم ببمە بەشێک لەم تێکۆشانە شکۆدارەی ئاشتی، بەشداری لە تێکۆسانی ئێوە لە پێناو ژیانێکی دیموکراتیک، یەکسان و ئازاد بکەم.
ساڵی ٢٠٢٣ کە ساڵێکی دژواربوو تێمان پەڕاند، ساڵی ٢٠٢٣ یەک لەو ساڵانەبوو کە هەندێک کەس لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان پێداگرییان لەسەر شەڕ کرد. دەسەڵات خواز و شەڕخوازەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد تەنها لە زمانی قڕکردن تێدەگەن. ئەو مێزی دانوستانەی، کە لە ساڵی ٢٠١٣دا پێکهێنرا، ئەوەی پێنیشانداین کە چارەسەری لە رێگەی گفتوگۆ، بە بێ چەک و بە رێگەی سیاسی ئەگەری هەیە بگاتە ئەنجام. بۆ ژیانێکی ئاشتیانە، ژیانێکی شکۆمەندانە و یەکگرتوویی، قوربانی گەورەدرا. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥دا تەنیا بۆ بەرژەوەندی تاکلایەنە، سیاسی و ئابۆری مێزی دانوستان لە بەرژەوەندی لایەنە ستاتۆپارێز و شەڕخوازەکان هەڵگێڕدرایەوە.
زیندانیانی سیاسی کورد کە منیش یەکێکمان لەوان، لە باوەڕەداین و بۆ دەستپێکرنەوەی ئەم پرۆسەیە ئاماژەمان بە ڕۆڵی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، لابردنی گۆشەگیری و بنینی بنەماڵە و پارێزەرەکانی کردوە. ئەمە بنەمایەکە بۆ ئاشتی. ئێمەی ژنی کورد و گەلی کورد بڕوامان بەوە هەیە و بۆ ئەوەی ئاشتیەکی هەمیشەیی بێتە ئاراوە ئەوەمان کردووە بە چەقی تێکۆشانمان. لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە وەک زیندانیانی کورد لە مانگرتن لە خواردنی نۆرەییدا، داواکاری هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدووڵا ئۆجالان و دەستپێکردنەوەی دانوستان لەپێناو چارەسەری پرسی کورد خراوەتەڕوو.
داوا لە رای گشتیی دەکەین کە بە گوێرەی داواکارییەکانیان تێکۆشانی ژیانی دیموکراتیک و ئازاد بەرفراوان بکەن، لەبەر ئەوەی سەرچاوەی هەموو ئەو خراپەکاریانەی رووبەڕوویان دەبینەوە، پێداگریی لەسەر شەڕ لە دژی ژیانی ئازاد و یەکسان و نەتەوەی دیموکراتیک.
من و هاوڕێکانم بۆ لابردنی گۆشەگیری و دەستپێکردنەوەی دانوستان، مانگرتن لە خوارنمان دەستپێکرد. داوا لە ڕای گشتی دەکەم بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوامان، بەشێەوەیەکی بەهێزتر تێبکۆشن. بەو هیوایەم لە ماوەیەکی نزیکدا ئاشتەیەکی شکۆمەندانە لە سەر ئەم خاکە پێکبێت".