سزا بەسەر بیرسەن ئۆرهانی هاسەرۆکی شارەوانی دێرسیم دا سەپێندرا

هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم، بیرسەن ئۆرهان بە هۆکاری قسەکردن لەسەر چالاکی شەرمەزارکردن ماوەی ٥ مانگ سزای زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندرا.

سزای زیندانیکردن

هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان کە ئەرکەکەی دەستی بەسەرداگیراوە و قەیومی بەسەردا سەپێندراوە، لەبەر قسەکردن لەسەر چالاکی شەرمەزارکردن و بە پاساوی پێبوونی کتێبی 'پێشەکی بۆ ژنۆلۆژی' بە تۆمەتی "هاندانی خەڵکی بۆ ئەنجامدانی تاوان" دۆسیەی لە دژ کرایەوە و بڕیار درا. ئۆرهان بەشداری دانیشتنی دادگایەکە نەبوو. کە لە داداگای ئاسلیەی تونجەلی ئەنجامدرا.

داواکاری گشتیی بە هۆکاری ئەوەی ناوبراو کتێبی 'پێشەکی بۆ ژنۆلۆژی' پێبووە، وە لەبەر قسەکردن لەسەر چالاکی شەرمەزار کردن داوای کرد بیرسەن ئۆرهان سزابدرێت.

شاندی دادگا قسەکانی بیرسەن ئۆرهانیان لە چالاکی شەرمەزارکردن  وەک 'مەترسی و هەڕەشەی کارا' هەڵسەنگاندن و ٥ مانگ سزای زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندرا.