خەلیل ئاکسۆی پەرلەمانتاری پێشووی هدەپە لە زیندانی جۆری ئێف-ی کاندریای کۆجالی دا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا زیندانیکرابوو. لە ٢٠هەمین لقی دادگای سزا قورسەکان لە ئیستەنبول دادگایکردنی بەڕێوەچوو.
ئاکسۆی تەمەن ٧٢ ساڵ لە رێگەى سیستمی تەلەفزیۆنى داخراوی ئینتەرنێتی لە ناو زیندانەوە بۆ دادگا (SEGBÎS) بەشداری دانیشتنەکەى دادگا بوو و داوایکرد، کە بەپێی یاسا و هەروەها بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان و بەهۆی نەخۆشییە قورسەکانیەوە دەبێت ئازاد بکرێت.
خەلیل ئاکسۆی لەلایەن دادگاوە سزای ٨ ساڵ و ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا. ئەو ماوەیەی کە خەلیل ئاکسۆی لە زینداندا راگیرابوو لەلایەن دادگاوە بۆی ئەژمار کرا و بەو هۆیەوە لە زیندان ئازاد کرا.
ژ.ت