"تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ئەم ڕێپێوانە بەردەوامە"

لەنێو ڕێپێوانکەرانی ئازادی، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلیچگون ڕایگەیاند "تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ئەم ڕێپێوانە بەردەوامە".

بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، ڕێپێوانی مەزنی ئازادی دەستی پێ کرد و لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە. لەپاش قەرس ڕێپێوانکەران گەیشتنە ناوچەی قولپی ئیدر. لە ڕێپێوانەکە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" بەرزکرایەوە.

"فشار و کوشتن لەم ڕێگەیە نامانگەڕێنێتەوە"

هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) بەردان ئۆزتورک، گوتی: "هیچ فشار و دەستبەسەرکردن و کوشتنێک ناتوانێت لەم ڕێگەیە دوورمان بخاتەوە. بۆ ژیانێکی شکۆمەند تێدەکۆشین. تێکۆشانمان بۆ تەواوی گەلانی تورکیایە. تا پرسی کورد بەشێوەیەکی دیموکراتیک چارەسەر نەبێت، قەیرانەکان تەواو نابن. گەل داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات. ئەمە ئامانجی ئێمەشە. تا بەدیهاتنی ئەم ئامانجە ڕێپێوان و تێکۆشانمان بەردەوامە".

ڕێپێوانەکە بە درووشمی "هەزار سڵاو لە ئیمراڵی" کۆتایی هات.

ئیدر

پاشان ڕێپێوانکەران گەیشتنە ئیدر، بە دەهۆڵ و چەپڵەڕێزان پێشوازیان لێ کرا، پاشان دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "هەزار سڵاو لە ئیمراڵی" بەرزکرایەوە.

"موخاتەب بەڕێز ئۆجالانە"

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلیچگون ئوچار گوتی: "لە هەموو جێگەیەک گەل ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەخوازێت، تا ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەم ڕێپێوانە بەردەوامە".

ئوچار گوتی: "مامەیەکی ٨٠ ساڵە بە ئێمەی گوت "ئێمە تا قیامەت کوردین"، پرسی کورد شیاوی چارەسەرە، بەڕێز ئۆجالان دەڵێت "دەتوان، بە هەفتەیەک چارەسەری بکەم". ئازادی بەڕێز ئۆجالان پێویستە. بەڕێز ئۆجالان تاکە موخاتەبە. ئێمە دژی ئەوانەی سیاسەتی مردن دەسەپێنن، تێدەکۆشین. سوپاسی گەلان دەکەین کە دەبنە بەشێک لە تێکۆشانی هاوبەشمان. ئەم ڕێپێوانە ١٥ ڕۆژ بەردەوامە. هەموو وتەیەکمان دەبێتە ئامرازی ئاشتی".

پاشان کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا و چەند بەشێک لە بەرگرینامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێنرایەوە.