تاژێ بە بۆنەی ٨ی ئادار سمینارێکی بۆ ژنانی ئێزدیی و عەرەب رێکخست

تاژی بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی ئادار سمینارێکی بۆ ژنانی ئێزدیی و عەرەب بەڕێوەبرد. لە سمینارەکەدا وترا، " ٨ی ئاداری ئەمسال بۆ ژنانی ئێزدیی و عەرەب، ڕۆژی بەرخۆدان،تێکۆشان و هەروەها ڕۆژی لێپرسینەوەیە لە بکووژانی ژنان."

لە چوارجێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئاداردا تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی( تاژێ) لە شەنگال ڕیهام هیجۆ هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال سمینارێکی ئەنجامدا. لە سمینارەکەدا ژنانی ئێزدیی و عەرەب بەشدار بوون.

ڕیهام هیچۆ، لە سیمینارەكەدا سەرەتا هاتنی ڕۆژی هەشتی ئاداری لە هەموو ژنانی کورد، عەرەب و تێکۆشەر لە سەرتاسەری جیهان پیرۆز کرد ‌و پاشان وتی:” ئەم ڕۆژە ڕۆژی تێکۆشان و بەرخۆدانە بۆ هەموو ئەو ژنانەی بۆ ئازادیی خۆیان ڕەفتار دەکەن ‌و كە  ئێمەیش ڕۆژی ژنانی کرێکار لە هەشتی ئاداردا پیرۆز دەکەین، بەهۆی تێکۆشانی ئەوانەوەیە."

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال، ئاماژەی بەوەیش كرد كە ” ژنانی ئێزدی و عەرەب لەلایەن چەتەکانی داعشەوە، ئازارێکی زۆریان چەشتوە و لە سێی ئابی ٢٠١٤دا، زۆرترین ژنی ئێزدی و چەندین ژنی عەرەب، بوونە قوربانی.

ڕیهام هیچۆ بەو جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا ‌و وتی: “بۆ یەکەم جار٨ی ئادارمان  لە شەنگال پیرۆز کرد، کەس نەیدەزانی ئەو ڕۆژە چییە، بەڵام لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا، ژنانی ئێزدی، بوون بە یەک و لە خەباتدا بوون بۆ مافەکانیان، بۆیە هەشتی ئادار ئەمساڵ، ڕۆژی بەرخۆدان، ڕۆژی لێپرسینەوەی بکوژانی هەموو ژنانە بە ژنانی ئێزدی و ژنانی عەرەبیشەوە."

ک-ش