ته‌رمی زیندانی سیاسی سه‌ڤینچ كه كوژرا به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی زیندانی سیاسی محمد سڤینچ كه له زینداندا كوژرا سه‌رباری هه‌موو رێگرییه‌كانی پۆلیس به‌خاكسپێردرا.
ته‌رمی زیندانی سیاسی محمد سڤینچ كه له زینداندا كوژرا سه‌رباری هه‌موو رێگرییه‌كانی پۆلیس به‌خاكسپێردرا.
ته‌رمی زیندانی سیاسی محه‌مه‌د سه‌ڤینچ ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵ كه له زیندانی جۆری تی ئاكحیساری مانیسا راگیرابوو، له سێی نیسان به شێوه‌یه‌كی گوماناوی تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشكببوو و گواسترابووه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. سه‌ڤینچ له نه‌خۆشخانه ژیانی له‌ده‌ستدا. ته‌رمی سه‌ڤینچ ئه‌مڕۆ له گۆڕستانی بالچیكی ناوچه‌ی گه‌بزه‌ی كۆجا عه‌لی به‌خاكسپێردرا. له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی سه‌ڤینچدا رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی ناوچه‌ی دارجا، گه‌بزه، توزلا، چایرۆڤا، كارتال و په‌ندیك، ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی پشتگیری له بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و سزادراوانی مارماره (ما توهای-ده‌ر)، فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌كانی یاسا و پشتیوانی له بنه‌ماڵی زیندانیان و سزادراوانی مه‌د (مه‌د توهاد – فه‌د) و ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی ئاماده‌بوون.
پۆلیسه‌كان به‌خاكسپاردنی ته‌رمه‌كه‌یان ئاسته‌نگ كرد
به‌ر له به‌خاكسپاردنی ته‌رمی سه‌ڤینچ، پۆلیسه‌كان چه‌ندین ئاسته‌نگیان سازكرد. پۆلیسه‌كان نه‌یانهێشت كه ته‌رمه‌كه له گۆڕستانی نه‌نه خاتوونی دارجا به‌خاك بسپێردرێت. پۆلیسه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه زیان به داره‌كانی گۆڕستانه‌كه ده‌گات و داوایان كرد كه ته‌رمه‌كه له گۆڕستانی بالچیك به‌خاكبسپێردرێت. وێڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ش ته‌رمه‌كه‌یان برد بۆ گۆڕستانی بالچیك.
به‌ر له هێنانی ته‌رمه‌كه‌ی سه‌ڤینچ پۆلیسه‌كان گۆڕستانه‌كه‌یان گه‌مارۆدا، نه‌یانهێشت رۆژنامه‌نووسان بچنه ناو گۆڕستانه‌كه و وێنه بگرن.
سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگییه‌كانیش ته‌رمی سه‌ڤینچ به شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و به دروشمه‌كانی "شه‌هید نامرن" و "بژی به‌رخودانی زیندانه‌كان" به‌خاكسپێردرا.
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ڤینچ پرسه‌كه‌یان له گه‌ڕه‌كی پیری ره‌ئیس داده‌نێن.
هـ . ب