تەجەشە بانگەوازی سەفەربەری بەرخۆدان لە گەنجانی کوردستان دەکات

ناوەندی بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ئەوروپا، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بانگەوازی سەفەربەریی بەرخۆدانی لە گەنجانی کوردستان کرد.

ناوەندی بەڕێوەبەریی تەجەشە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامداوە. تەجەشە لە ڕاگەیاندراوەکەیەدا بۆ سەفەربەریی بەرخۆدان بانگەوازی لە گەنجانی کرد.

تەجەشە تیشکی خستەسەر گورزی گەریلاکان لە دەوڵەتی تورک و ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی کە ٢٥ ساڵە بەردەوامە، تیرۆرکردن لە باشوری کوردستان، دڕندەیی بێ هاوتا لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، تاوانبارکردنی ڕێکخراوە سیاسی و چاندییەکانی کورد لە ئەوروپا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "بانگەواز لە هەموو گەنجانی کوردستان لە ئەوروپا دەکەین بکەونە سەفەربەریی بەرخۆدان. گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن. بانگەواز لە هەموو گەنجانی کوردستان دەکەین لەدەوری ئەم سەفەربەریە یەکبگرن و تێکۆشان مەزن بکەن، ئەو ڕۆژە نزیکە تێیدا هەموو هێرشەکان تێکبشکێنین و سەرکەوتن بکەینە دیاری ڕێبەرێتی و گەلەکەمان".