تەجەشە و تێکۆژن: پێویستە هەموو گەنجان پێشەنگایەتی ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات بکەن
تەجەشە و تێکۆژن بانگیان لە هەموو گەنجان کرد: "پێویستە هەمووان لە ڕێپێوانی ١٧ شوبات ببنە پێشەنگ، هەنگاوێکی تر لە ڕێبەر ئاپۆ نزیک ببنەوە و ببنە دەنگی وی".
تەجەشە و تێکۆژن بانگیان لە هەموو گەنجان کرد: "پێویستە هەمووان لە ڕێپێوانی ١٧ شوبات ببنە پێشەنگ، هەنگاوێکی تر لە ڕێبەر ئاپۆ نزیک ببنەوە و ببنە دەنگی وی".
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
تیشک دەخەنەسەر گۆشەگیری و بێدەنگی سی پی تی و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و دەڵێن: "بەرخۆدانی ناوازە و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵی سەلماندی ڕێبەری گەلانە و فیکری وی بۆ هەموو مرۆڤایەتیە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ڕێبەرێتی بە گەنجان دەڵێت، "گەنجان ئەرک و بەرپرسیارێتییان لەسەر شانە کە چاندی دیموکراسی بگەیەننە جەماوەر" بۆیە پێویستە گەنجان پێشەنگایەتی دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی پرسی کورد" بکەن".
هەروەها هاتووە: "بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ گرێدراوە بە گەنجان و گەلی وڵاتپارێزی کورد و وەڵامدانەوەی پێشهاتە سیاسییەکانەوە. پێویستە گەنجان بە هەموو هێزیانەوە ڕۆڵی پێشەنگ بگێڕن لەو ڕێپێوانەدا کە ڕۆژی ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەڕێوەدەچێت و سەدان هەزار کەس تێیدا بەشدار دەبن".
ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجامدانی ئەم ڕێپێوانە لە ئەڵمانیا و وەک دەوڵەت-نەتەوەیەکی پێشەنگی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پەیام و هەنگاوێکی مێژووییە، دووپاتی دەکەنەوە تا شکاندنی گۆشەگیری و نەهێشتنی هەموو پیلانگێڕان، لە گۆڕەپانەکان دەمێننەوە.