تەجەشە و تێکۆژن: ئەمڕۆ ڕۆژی پاراستنی ڕۆژئاوایە

تەجەشە و تێکۆژن بانگەواز لە کوردان و دۆستەکانیان دەکەن، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بڕژێنە گۆڕەپانەکان، دەڵێن: "ئەمڕۆ ڕۆژی پاراستنی ڕۆژئاوایە".

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا دەڵێن:"دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی قڕکردنی کورد، هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا. بە بەرچاوی ڕای گشتی نێونەتەوەییەوە هێرشی قڕکردن لە کوردستان دەستپێدەکات و دەیەوێت کوردستان داگیر بکات. هەروەک چۆن گەنجە قارەمان و بوێرەکانی کوردستان لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین و زۆر شوێنی تر داستان دەنووسنەوە و نموونەی ئازایەتی دەنوێنن و مێژوو دەنووسن، ئەمڕۆش پێویستە هەمووان بە ڕۆحی سەفەربەری لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان گۆڕەپانەکان بکەنە دۆزەخ.

با هەموو گەنجێکی کورد لە ئەوروپا بزانێت کە هەر ساتێک دەوەستین بۆمب بەسەرماندا دەبارێت. پێویستە لە شەقامەکاندا ناڕەزایەتی و کاردانەوەکانمان نیشان بدەین. دەبێت ئەوەمان لەبیربێت، هەر هەنگاوێک دەینێین زۆر شت دەگۆڕێت. ئەمڕۆ ڕۆژی پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوایە. ئەمڕۆ ڕۆژی هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمە. لەگەڵ هەنگاوی "جەنگی ئازادی سەربخە" ڕۆژی تێکۆشان و ڕژانە سەر شەقامە".