تەقینەوەیەک بە پاسی پاسەوانی زیندانی بورسادا ڕوویدا و ١ کوژراو و ٩ برینداری لێکەوتەوە

لە ناوچەی ئۆرهان گازی شاری بورسا لە کاتی تێپەڕینی پاسی پاسەوانانی زیندان دا تەقینەوەیەک ڕوویدا. پاسەکە پاسەوانانی زیندانی  هەڵگرتبوو و لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا  ١ کەس کوژرا و ٩ کەسی تریش برینداربوون.

لە ناوچەی ئۆرهان گازیی بورسادا لە کاتێ تێپەڕیندا تەقینەوەیەک بە پاسێکی هەڵگری پاسەوانانی زیندان دا ڕوویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ڕووداوەکەدا کەسێک کوژراوە و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕووداوەکە لە گەڕەکی یەنی قارەمان لەسەر ڕێگای بورسا - مودانیا ڕوویداوە.

ناوچەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆدراوە و لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە بەردەوامە.

ژ.ت